شەهید سۆران
plus4
پێش 9 کاتژمێر

لەساڵیادی شەهیدکردنیدا ڕێبوار تەها قوتابخانەیەکی نێودەوڵەتی بەناوی شەهید سۆرانی مامە حەمەوە ناودەنێت .

لە 17هەمین ساڵیادی شەهیدکردنیدا، ئەمڕۆ مەراسیمێکی تایبەت بەشەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە ئەنجامدرا.

لەمەراسیمەکەدا کە ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوک ئامادە بوو، تیایدا بەڵێنیدا وەک وەفایەک بۆ خزمەت و قەڵەمەکەی و بۆ ڕۆحی شەهید سۆرانی مامە حەمە، قوتابخانەیەکی نێودەوڵەتی بەناوی ئەو شەهیدەوە ناوبنرێت.

پارێزگاری کەرکوک، ئەمەی وەک دیاری و مووژدانەیەک بەخانەوادەو بنەماڵەو هاوڕێ و هاوپیشەکانی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە ڕاگەیاند.

لەمەراسیمەکەدا ڕێبوار تەها وتی: ئەمە واجب بووەو خودا ئەم کارە گەورەو پڕ شانازییەی بەمن بەخشی.

وتیشی: هیچکات لەڕەخنە نەترساوین و ڕەخنەگرەکان زۆر ئازیزو خۆشەویستن لامان، داواش لەڕۆژنامەنووسان دەکەم بەویژدانەوە ڕەخنە بگرن و گەردنی هەمووشتان ئازادبێت.

هیوا مامە حەمە؛ برای شەهی سۆرانی مامە حەمەش لەبەرامبەردا وتی: سوپاسی پارێزگاری کەرکوک دەکەم کە یەکەم پارێزگاری کەرکوکە بەشداری لەمەراسیمی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سۆرانی برامان بکات.