رێ و شوێنی سەلامەتی
plus4
پێش 10 کاتژمێر

پاش کارەساتی هایپەر مارکێتەکەی کووت و گیان لەدەستدانی دەیان کەس تیایدا، لەهەڵمەتێکدا لەکەرکوک، چەندین باڵەخانە داخران.

بەهۆی سەرپێچیکردن لەمەرجەکانی سەلامەتی، بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی عەمید فازڵ، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کەرکوک، هەڵمەتێکی مەیدانیی بۆ داخستنی ئەو باڵەخانانە ئەنجامدرا کە مەرجەکانی سەلامەتییان تێدا نییەو ژمارەیان 12 پرۆژەو باڵەخانە بوون.

لەهەڵمەتەکەدا ژمارەیەک باڵەخانەی سەرپێچیکار داخران، هەڵمەتەکە باڵەخانە حکومی و تایبەتەکانیشی گرتەوە.

بڕیارە هەڵمەتەکە بەردەوام ببێت تا ئەو کاتەی مەرجەکانی سەلامەتی لەتەواوی ئەو باڵەخانانەدا جێبەجێدەکرێن و هاووڵاتیان و ماڵ و موڵکەکانیان پارێزراو دەبن.