
Plus4
پێش 6 کاتژمێر
کەرکوک.. سەقفی مزگەوتێک روخا
لەگوندی شەلالی قەزای حەویجە لەباشوری کەرکوک، مزگەوتێک کە تازە دروست دەکرێت سەقفەکەی روخا.
خەڵکی گوندەکە دەڵێن: ئەمڕۆ سەبکردنی سەقفی مزگەوتەکە دەکرا، تایەی ئۆتۆمبێلی پەمپەکە تەقیوە کە چەمەنتۆ دەڕژێنێت، بەهۆیەوە لولەکەی بەچوار دەوری خۆیدا سوڕاوەتەوە و سەقفی مزگەوتەکە روخاوەو کرێکارێکیش برینداربوە.