قشلە کەرکوک
Plus4
پێش 8 کاتژمێر

دوو گەورەترین پرۆژە لەمێژووی کەرکوک جێبەجێ دەکرێت 

 

 

بەهەوڵی رێبوار تەها پەرێزگاری کەرکوک لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای کەرکوک و بینای قشلە کە دوو شوێنی مێژوویی و دێرینی شارەکەن و بڕی 30 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.

 

بەپێی زانیارییەکان ،ئامادەکارییەکان و لایەنە هونەریەکان هەردو پرۆژەکە تەواوو بووەو لەئێستادا چەندین کۆمپانیای عێراقی و تورکی و میسری رەکاربەری لەسەر وەرگرتنى پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای کەرکوک دەکەن، بەڵام جەختی لەسەر ئەوە دەکرێتەوە کە دەبێت پرۆژەکە بدرێت بە کۆمپانیایەکی پسپۆڕو تایبەتمەند کە بتوانێت پارێزگاری لە نەخشەی دێرین و تەلارسازی قەڵاکە بکات.

 

ئەو شوێنانەی لەنێو قەڵای کەرکوک نۆژەندەکرێنەوە بریتین لە مزگەوت و کڵێساو قوتابخانەو بینا کلتورییەکان، لەگەل دەروازەکای قەڵاکەو شوراەکەی.

 

هاوکات بەهەمان شێوە رێوشوێنەکانی نوژەنکردەوەی بینای قشلەی کەرکوک کۆتایی هاتووەو رەوانەی وەزارەتی رۆشنبیری کراوە تا پارەی پێویستی بۆ دابین بکرێت و بەهەمان شێوە بەدیزاینی خۆی نۆژەنکردنەوەی بۆ دەکرێت.