
plus4
پێش 9 کاتژمێر
جارێکی دیکە پلەکانی گەرما لەکەرکوک و پارێزگاکانی دیکەی عێراق روو لە بەرزبونەوە دەکەن ولە هەندێ ناوچە نیوەی کۆڵان تێدەپەڕێنێت.
کەشناسی عێراق کەشوهەوای ئەمڕۆو سبەی کەرکوک و پارێزگاکانی دیکەی بڵاوکردوتەوەو تێدا پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ کەرکوک 44 پلە بێت و بۆ سبەی هەینی بەرزببێتەوە بۆ 45 پلە.
بەڵام لە پارێزگاکانی خوارووی عێراق پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوەو ئەمڕۆ بەسڕە 51 پلە تۆماردەکات.
بەهۆی بەرزبوەوەی پلەکانی گەرماشەوە ئەمڕۆ لە پارێزگای بەسڕەو چەند پارێزگایەکی دیکە کرایە پشووی فەرمی.