
Plus4
پێش 6 کاتژمێر
🔻پارێزگاری کەرکوک داوای سزادانی ئەو کەسانە دەکات خۆڵ و خاشاک فڕێدەدەنە سەر شەقامەکان
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، لەگەڵ بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک و بەرپرسی هەر شەش کەرتەکەی شارەوانی و نوێنەری کۆمپانیاکانی پاکكردنەوە كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری کەرکوک لە هەنگاوەکانی پاکكردنەوەی شاری کۆڵیەوە و ئامادەبووانی راسپارد هەوڵەکانیان چڕتربکەنەوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی کەرکوک، ئەو سەرپێچیکارانە سزای دارایی بدەن کە خۆڵ خاشاک فڕێدەدەنه سەر شەقام و شۆستەکان و هۆکارێکن بۆ پيسکردنی شار.