plus4
پێش ٢ ساڵ
وەزارەتی ناوخۆی بڵاویكردەوە، ئاژانسی هەواڵگری توانیوێتی 13 تیرۆریست لەهەردوو پارێزگای كەركوك و بەغدا دەستگیربكات، هەمویان كەسانی مەترسیدارو چەكداری داعش بونە و هاوكاری لۆجستی و خۆراكیشیان لەشارەكانەوە بۆ مەفرەزەكانی داعش گواستووەتەوە.
بەپێی راگەیندراوەكە، هێزە سەربازییەكانی عێراق لەگوندی حومێرەی گەورە لەباشوری كەركوك تونیویانە دەستبگرن بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی و مەوادی خۆراكی گروپی تیرۆریستی داعشدا.