ريبوار طه
Plus4
پێش 14 کاتژمێر

روونکردنەوەی ئیدارەی کەرکوک سەبارەت بە گردبوونەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کەرکوک وهەڵگرتنی خێوەتی خۆپيشاندەران:

١- ئیدارەی کەرکوک پشتیوانی تەواوی داواکارییەکانیان دەکات، هەرچەندە چارەسەرکردنی مووچە لە رووی ئیدارییەوە لەلای ئێمە نییە، لەگەڵ ئەوەشدا پێشتر هەوڵمانداوە کێشەکەیان چارەسەربکەین و چەندین نووسراومان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردوە بۆ گواستنەوەی راژەیان بۆ سەر حکومەتی فیدڕاڵی.

٢- ئەنجامدانی گردبوونەوەش مافی خۆیانە بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانیان، بەڵام بەپێی رێکارەکان و دەرگای نوسینگەکەمان کراوەیە بۆ پێدانی مۆڵەتی خۆپیشاندان و گردبوونەوە، پاراستنیشیان لە ئەستۆی هێزەئەمنییەکان دەبێت.

٣- فەرمانمان کرد بە پێکهێنانی ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە دەرهەق بەو هێزانەی خێوەتی مامۆستایانیان هەڵوەشاندەوە.