ناڕەزایی
plus4
پێش 8 کاتژمێر

پۆلیسی کەرکوک لەسەر هەڵگرتنی خێوەتی مامۆستایانی مانگرتووی خوێندنی کوردی رونکردنەوە دەدات و دەڵێت: مافی خۆپیشاندان بۆ هەموو هاوڵاتییەکە بەپێی دەستوور بەڵام بە مەرجێک رەزامەندی فەرمی سەرۆکی یەکەی ئیداری وەربگیرێت و کاریگەری لەسەر هاتووچۆ ناوشار نەکات و شەقام دانەخرێت.

دەشڵێت: فەرماندەیی پۆلیس خێوەتەکەی هەڵگرت چونکە خۆپیشاندەران مۆڵەتی ئەمنیان وەرنەگرتبوو لەهەمان کاتدا رێگەیان داخستبوو.

پۆلیسی کەرکوک ئەوەش دەخاتەڕوو کە کاری فەوجی پاراستنی یاسا پارێزگارییە لەهەر خۆپیشاندەرێک کە مۆڵەتی فەرمی وەرگرتبێ و کاریگەریش لەسەر ئاسایش و سەقامگیری پارێزگاکە نەکات.