plus4
پێش ٢ ساڵ
وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی توشبووانی كۆڕۆنای لەپارێزگاكانی عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە بڵاوكردەوە، دوو هەزارو 769 كەس توشی كۆڕۆنا بون.
ئەم ژمارەیە بەرزترین ئاماری توشبووانی كۆڕۆنايه لەماوەی ئەمساڵدا كە عێراق تۆماری دەكات، هەر بۆیە وەزارەتی تەندروستی هۆشداری بەهاوڵاتیان دەدات پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی بن و خۆیان بە ڤاكسینی كۆڕۆنا بكوتن.
بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، زۆرترین حاڵەتی كۆڕۆنا لەبەغدا تۆماركراوە كە هەزارو 143 حاڵەتە، لەكەركوكیش 102 حاڵەت هەبوە.
لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆڕۆناوە تاوەكو ئێستا، دوو ملیۆن و 348هەزار و 662 كەس تووشی كۆڕۆنا بونە، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و 308 هەزارو 759 كەسیان چاكبونەتەوەو 25هەزارو 241 توشبویش گیانیان لەدەستداوە.
كۆی گشتی هاوڵاتیانی عێراق كە ڤاكسینیان دژ بەپەتای كۆڕۆنا وەرگرتووە، دە ملیۆن و 860 هەزارو 930 هاوڵاتیە، لەو ژمارەیەش 438هەزارو 354 كەسیان لەكەركوك بونە.