
Plus4
پێش 7 کاتژمێر
دایکی دانی بەتاوانەکەدانا
ئەمشەو نزیک یاریگەی شۆرجە گەنجێک لەنێو ماڵی خۆیان بەفیشەک کوژرا، دایکی دانی بەکوشتنی کوڕەکەیدا ناوە.
گەنجەکە ناوی ( هـــ.ش.م ) تەمەنی 27 ساڵە و کارمەندی هێزێکی ئەمنییە.
بەپێی زانیارییەکانی plus4 کە لەسەرچاوەیەکەوە دەستیکەوتووە، دایکی کوڕەکە لەبەردەم ئەفسەری لێکۆڵینەوە دانی بەوەدانا کە خۆی کوڕەکەی کوشتووە، فەرمانی دادوەریش بۆ راگرتنی لەزیندان بەمەبەستی لێکۆڵینەوە وەرگیراوە.
فیشەکەکە بەر سینگی گەنجەکە کەوتبوو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی ئازادی گیانی لەدەستداوە.