
Plus4
پێش 7 کاتژمێر
ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر شۆفێری ماتۆڕسکیلێک دەشێلێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات
ئەمشەو، لەسەر ڕێگەی گشتیی کەرکوک - داقووق، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە ماتۆڕسکیلێکدا کێشاوەو شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە تەمەنی 27 ساڵەو دانیشتووی کۆمەڵگەی عبوورەی قەزای داقووقەو ناوی (مەجید موجبەل)ە.
دوای گیان لەدەستدانیشی، تەرمی ماتۆڕسوارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی داقووق کراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەش دەستگیرکراوە کە لەدایکبووی ساڵی 1969 یەو دانیشتووی شاری بەغدایە.