ديلان غفور
plus4
پێش 9 کاتژمێر

پەرلەمانتاری دیلان غەفور پرسی بەبازاڕیكردنی بەربومی كێڵگە پەلەوەرییەكانی گەیاندە بەغدا

پەرلەمانتار دیلان غەفور ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: زیاتر لە 300 خاوەن كێڵگەی بەلەوەری كەركوك كێشەی بە بازاڕیكردنی بەروبومی مریشك و هێلكەیان هەیە.

 

دەشڵێت: سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقم كردو كێشەكەم خستە بەردەم مێزەكەی وەزیر و پێم وت، زیاتر لە 300 كێڵگەی پەلەوەری لەكەركوك ناتوانن بەرهەمەكانیان بۆ پارێزگاكانی تری عێراق بگوازنەوەو بەهۆیەوە روبەڕووی زیانێكی زۆر بونەتەوە و ناتوانن ساغی بكەنەوە.

ئەوەش دەخاتەڕوو كە خاوەن كێڵگەكان هەموو رێنمایی و مەرجەكانیان تێدایەو جێبەجێشیان كردووە بەڵام تەنها تاپۆی ئەو زەویانەیان نییە كە كێڵەكانی لەسەرە بەهۆی ئەوەی هێشتا هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی مەجلس قیادە سەورە هەڵنەوەشاوەتەوەو نەتوانراوە تاپۆیان هەبێت.

پەرلەمانتار دیلان غەفور ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە لەگەڵ وەزیری كشتووكاڵ گەیشتوون بەوەی رێگە چارە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە پشت بەستنە بە بڕیاری لیژنەی باڵای ئابوری كە رێگەی داوە گواستنەوەی بەرهەمە پەلەوەرییەكان لەنێو خۆی عێراقدا ئاسایی بێت.

دڵنیاییش دەدات كە بەدواداچون دەكەن و پێویستە بازگەكانی كەركوكیش پابەندبن بەبڕیارەكانی لیژنەی ئابووری كە رێگەی بەگواستنەوەی بەرهەمی پەلەوەر داوە.