الشاب
Plus4
پێش 10 کاتژمێر

کەرکوک.. گەنجێک کە پیشەی کارەباچییە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

 

 

لەگوندی تۆپزاوای سەر بە کەرکوک، گەنجێک کە پیشەی کارەباچییە، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

 

گەنجەکە ناوی (مەحمود یونس عەبادی)یەو تەمەن 23 ساڵانە.

 

ئەو گەنجە بەنیازبوو بەم نزیکانە هاوسەرگیری ئەنجامبدات، بەڵام نەگەیشت بە ئاواتەکەی و بەر لەهاوسەرگیرییەکەی گیانی لەدەستدا.

 

مەحمود یونس؛ لەبنەڕەتدا دانیشتووی گوندی جەدیدەی سەر بەناحیەی تازەیەو ماوەی چەند ساڵێکە سەرقاڵی پیشەی کارەباچێتیی ماڵانە، ئەمڕۆ لەسەرکار بووە لەگوندی تۆپزاوەو لەسەر ستوونێکی کارەبا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.