شوان
Plus4
پێش 10 کاتژمێر

🔻فەرمانگەی کارتی نیشتمانی شوان دەگەڕێتەوە ناحییەکە

 

پارێزگاری کەرکوک کێشەکانی فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی شوانی چارەسەر کرد و بڕیاری کردنەوەی درا.

 

ڕێبوار تەها پارێزگاری كەركوك بەئامادەبوونی قاسم حافز یاریدەدەری تەكنیكی لەگەڵ بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی كەركوك و بەڕێوەبەری فەرمانگەی كارتی نیشتمانی شوان كۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، چارەسەری سەرجەم ئەو ئاستەنگ و کەموکوڕییە کارگێڕی و تەکنیکییانە کرا هۆکارێک بوون بۆ وەستانی کارەکانی فەرمانگەکە لە ناحیەكە.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمی پارێزگای کەرکوک، بەم نزیكانە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی لە ناحیەی شوان دەست بەكارەكانی دەكاتەوە.