السايلو
plus4
پێش 5 کاتژمێر

 

دوا ئاگاداری بۆ جوتیارانی سنووری کەرکوک: ئەمڕۆ دوا ڕۆژە بۆ وەرگرتنی گەنمەکانتان و تا شەو بەرهەمەکانتان بگەیەنن 

بەڕێوبەرایەتیی کشتوکاڵی کەرکوک، دوا ئاگاداری ئاراستەی جوتیارانی پارێزگاکە دەکات سەبارەت بەوەرگرتنی گەنمەکانیان.

لەئاگادارییەکەدا ئاگاداری لە بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک دەڵێت: بۆ سەرجەم جوتیارانی پارێزگای کەرکوک، ئەوانەی فۆڕمی بەبازاڕکردنی بەروبوومەکانیان هەیە، تکایە هەر ئەمڕۆ، تا کاتژمێر ١٢ی نیوە شەو، بەرهەمەکانتان بگەیەننە سایلۆی کەرکوک.

بەپێی ئاگادارییەکە، ئەمڕۆ تا کاتژمێر 12ی نیوە شەو، دوا کات و کۆتا ڕۆژە بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانتان، سەردانی سایلۆی کەرکوک بکەن و بەرهەمی گەنمەکانتان ڕادەست بکەن.