هاوپەیمانی
plus4
پێش 5 کاتژمێر

سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمنیی عێراق بە ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوزی ڕاگەیاند: ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ کشانەوەی یەکجاری لە عێراق.

لەئێستاشدا هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەنێو بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لەخۆرئاوای ئەنبار، ئامادەکاری دەکەن بۆ کشانەوە.

بڕیارە ئەم پرۆسەیە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕووبدات، بێ ئەوەی سەرچاوەکە وردەکاریی زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرا بکات.