
plus4
پێش 8 کاتژمێر
لە کاتی بەڕێوەچونی جەنگی ١٢ رۆژەی ئیسرائیل و ئێران ، کۆتایی هاتنی جەنگەکە بە هێرشەکانی ئەمریکا بە بۆمبیGBU 57 بە فڕۆکەی B2 بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران دەنگدانەوەیەکی زۆری دایەوە لە سەر تواناو هێزی ئەو بۆمبە لە چونە ژورەوەی بە هێز بۆ تونێڵە پارێزراوەکان لە قوڵایەکانی ناخی زەوی و وێرانکردنی .
رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی تایگەیاند داهێنەری بۆمبیGBU 57, خانمێکی ٦٥ ساڵەی ڤێتنامیە بە ناوی انە دۆنگ لە کاتی جەنگی ئەمریکاو ڤێتنام لە شاری سایغۆنی ڤێتنامەوە هەڵدێت بۆ واشنتن .
سەرەتای کارەکەی دۆنگ لە مناڵیەوە دەستیپێکرد لە تاقیگەیەکی تەقەمەنی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا بوو لە کۆتایی شەستەکان کاتێک کە تەمنی تەنها حەوت ساڵ بوو ، ئەو کات باوکی دۆنگ کارمەندێکی پلە بەرزی فەرمانگەی کشتوکاڵی حوکومەتی ڤێتنامی باشور بوو کە دژی شوعیەت بوون ، لە هەمان کاتدا برایەکی دۆنگ فڕۆکەوانی هەلی کۆپتەر بوو لەو حوکمەتە لە کاتی دەرچونی براکەی بۆ سەرکارەکەی هەمیشە دۆنگ دەستی دەکرد بە گریان و دڵگران دەبوو ، دەیوت ئاواتەخوازم براکەم چەکێکی وای پێبێت کە بتوانێت دوژمنەکەی لەناو بەرێت بە یەکجاری ، پاشان بە سەلامەتی بگەڕیتەوە لامان .
ساڵی ١٩٧٥ کاتێک شارەکەی دۆنگ لە کەوتن بو لە بەرامبەر هێرشی سوپای ڤێتنامی باکور، دۆنگ و تەواوی خێزانەکەی بە کۆپتەرێک خۆیان دەگەیەننە سەر کەشتیەکی هێزی دەریایی ڤێتنامی باشور کە رووەو فلیپین دەڕۆیشت، پاشان گەیشتنیان بە واشنتۆن .
دۆنگ لە ساڵی ١٩٨٢توانی بڕوانامەی ئەندازیاری کیمیایی بە پلەی شەرەف لە زانکۆی ماریلاند بەدەست بێنێت ، پاشان بڕوانامەی ماجستێر لە ئیدارەی گشتی ، پاش تەواوکردنی لە یەکێک لە بنکە دەریاییەکانی ئەو وڵاتە بە ناونیشانی کارمەندی زانستی مەدەنی دامەزرا.
ساڵی ٢٠٠١ دۆنگ دەبێتە بەرپرسی بەشی گەشەکردنی پێشکەوتو بۆ تەقەمەنی کە ئەمەش بوە سەرەتای دەستپێکردنی کاری دۆنگدو دەستنیشانکردنی وەک سەرۆکی ئەو لیژنە سەربازیەی زانایانی کیمیایی هێزی ئەمریکا لە دروستکردنی تەقەمەنیە وێرانکەرەکان کە لەکاتی جەنگی ئەفگانستان لە ٢٠٠١ بەکار برا بە ناوی بۆمبی ، BLU 118 / B بۆ بڕینی تونێڵە توندوتۆڵەکانی گروپی تیرۆریستی قاعدە لە قوڵاییەکانی ژێر زەوی ، پاشان دۆنگ و تیمەکەی توانییان پەرە بەو بۆمبە بکەن تا زیاتر وێرانکەر بێت و ناویان لێنا GBU 57 کە بۆیەکەم جار لە دژی بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران بەکاریان هێنا .