ئاڵۆزی
Plus4
پێش 3 مانگ

پۆلیس ئەو کەسە دەستگیردەکات کە دەستدرێژیی کردە سەر کارپێکەری مووەلیدەکەی گەڕەکی یەکی حوزەیران

 

 

دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لەسۆشیال میدیا بڵاوبووەوە کە تیایدا کەسێک هەڵدەکوتێتە سەر کارپێکەری یەکێک لەمووەلیدەکانی گەڕەکی یەکی حوزەیران، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەدالە، دوای سکاڵای ئەو کەسەی هێرشی کراوەتەسەر، بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەری بنکەکە، ڕێکاری یاساییان دژی کەسی دەستدرێژیکار گرتەبەر.

 

پاش ڕەزامەندیی دادوەر، کەمێک لەمەوبەر کەسی هێرشکار 

بەپێی ماددەی 413 لەیاسای سزادان دەستگیرکراو لەئێستادا ڕاگیراوە.