دەستگیرکردن
plus4
پێش 14 کاتژمێر

پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی بکوژەکەی گوندی کییفی قەزای دووبزی راگەیاند.

پۆلیسی کەرکوک دەڵێت: بەهۆی کیشەی زەوی و زار لەگوندی کییفی قەزای دووبز روداوێکی کوشتن رویداوە و یەکێکی تریش بریندار بوە.

دەشڵێت: بەفەرمانی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک تیمێک پێکهێنرا و لەماوەی کاتژمێرێکدا شوێنی تۆمەتبارەکە دیاریکراو دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر دەمانچەی تاوانەکەدا گیرا.

بەهۆی روداوەکەوە باوکێک کوژراو کوڕێکی برینداربوو، قوربانییەکە کارمەندی کۆمپانیای نەوتی باکورە.