لیژنەی ئەمنی کەرکوک
plus4
پێش 7 کاتژمێر

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوك و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی ئەمنیی کرد بە ئامادەبوونی نەشئەت شاهوێز سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك و فەرماندەی پۆلیسی کەرکوك و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و بەڕێوەبەری دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کەرکوك.

لە کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوە کرا بە پلان و هەوڵە ئەمنییەکان بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگاکە، هەروەها ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی کاروانە ئایینییەکان (مەوکبەکان)، مزگەوتەکان و حوسەینییەکان لە یادکردنەوەی عاشورا.

هاوکات جەخت کرایەوە لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگیی هەواڵگری بۆ چەسپاندنی پێکەوەژیان و خزمەتکردنی خەڵکی كەركوك.