بیمەی کارکردن
plus4
پێش 6 کاتژمێر

فەرمانگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کەرکوک رایگەیاند، لەمانگی حوزەیرانی رابردوودا 96 پرۆژەی کاری نوێ لەدەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون و کرێکارانی ئەو پرۆژانە دەتەوانن سوود لە مافی خانەنشینی ئارەزوومەندانە ببینن.

پەریهان عەلی بەڕێوەبەری بەشی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، نزیکەی 287 کەس لە 96 پرۆژەی بەکارخستن دەتوانن سوود لە مافی خانەنشینی ئارەزوومەدانە و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ببینن و لەئێستاشدا 200 کەس داواکارییان لەو روەوە پێشکەشکردووەو داوای مافی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکەن.