
plus4
پێش 4 کاتژمێر
وەفدێکی ئاژانسی هەواڵی plus4 چاوی بە بەڕێز ( تسوی وی) باڵیۆزی وڵاتی چین لەعێراق کەوت.
لەدیدارەکەدا کە "دیلان غەفور سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەپەرلەمانی عێراق ئامادەیبوو، تیشک خرایە سەر بواری میدیا و کاریگەرییەکانی لەم قۆناغەی ئێستادا، هەروەک ئاماژە بە ڕۆڵی plus4 کرا لەوروژاندنی ئەو دۆسێیانەی پەیوەندی راستەوخۆیان بەژیانی هاوڵاتییانەوە هەیە.
ستافی plus4 تابلۆیەکی هونەری بەدەستنەخشێنراوی قەڵای کەرکوکیان پێشکەش بەباڵیۆزی چین کرد.
باڵیۆزی چین ئەزمونی ئاژانسەکەی بەرزنرخاند و جەختی لەپێویستی هەبوونی پردی پەیوەندی لەنێوان هەردولا لەقۆناغی داهاتوو کردەوە..