تەنهایی
Plus4
پێش 8 کاتژمێر

🔻هەموو کاتژمێرێک 100 کەس بەهۆی تەنهاییەوە گیان لەدەست دەدەن

 

راپۆرتێکی لیژنەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی سەر رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە لە سەرانسەری جیهان هەموو کاتژمێرێک 100 کەس بەهۆی هەستی تەنهاییەوە گیان لەدەستدەدەن.

 

رونیشیکردوەتەوە، لەجیهاندا لەنێو شەش کەسدا کەسێکیان کێشەی تەنهایی هەیە، ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر تەندروستی و خۆشگوزەرانی ئەو کەسە.

 

ئەوەشی خستوەتەروو، لەکاتژمێرێکدا 100 کەس واتا ساڵانە 871000 کەس بەهۆی کارێگەرییەکانی هەستکردن بەتەنهایی و گۆشەگیری گیان لەدەستدەدەن.

 

راپۆرتەکەی تەندروستی جیهانی پێشی وایە، تێکەڵی و پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێز هۆکارێکە بۆ تەندروستییەکی باش و تەمەن درێژی و خۆشگوزەرانی.