باشيك
Plus4
berî 36 deqîqe

تورکیا و عێراق لەسەر رادەستکردنی سەربازگەی باشیک رێککەوتن


سەعد مەعن سەرۆکی دەستەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند: هەردوو حکومەتی عێراق و تورکیا لەسەر چۆڵکردن و رادەستکردنی سەربازگەی باشک ( زلێکان ) رێککەوتن.

وتیشی، قۆناغی دانوستان کۆتایی هاتووەو ئێستا لەقۆناغی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەداین، چۆڵکردن و رادەستکردنی سەربازگەکەش بەچەند قۆناغێک دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، خۆمان توانای پاراستنی وڵاتمان هەیەو عێراق  پێویستی بە بوونی گروپی چەکدار لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا نییە .