Plus4
berî 40 deqîqe
عێراق بەنزینی کڕی لەم چەند رۆژە دەگات
بەنزینێکی زۆر گەیشتوەتە بەندەری بانیاسی سوریا و لەوێشەوە هاوردەی عێراق دەکرێت .
بە وتەی سەرچاوەیەک؛ بەنزینەکە لە بەندەری بانیاسەوە دەخرێتە نێو بارهەڵگرو ئامادە دەکرێت تا رەوانەی عێراق بکرێت.
دەشڵێت؛ ئەو بەنزینەی عێراق هاوردەی کردووە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆییە بەتایبەتی کە ماوەیەکە قەیرانی بەنزین زۆربەی شارەکانی عێراقی گرتووەتەوە.




