plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە ، دوای هەشت مانگ لەتاوانی كوشتنی دوو هاوسەرەكەی گەڕەكی شۆراو، دادگای تاوانەكانی كەركوك سزای یاسایی بۆ یەکێک لەو خانمە دەرکرد کە دەستی هەبوو لەئەنجامدانی تاوانەكە .
سەرجاوەیەکی تایبەت لە دادگای کەرکوکەوە بە "plus4 "راگەیاند یەکێک لەو ژنانەی کە بەشداری تاوانەکە بوو بە ناوی "وورود" بە سزای لە سێدارەدان سزا درا،یەکێکی ترش بێتاوان دەرچوو .
تاوانەكە رۆژی 18ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لەگەڕەكی شۆراو رویدا، كاتێك ژن و پیاوێك بەكوژراوی لەماڵەكەی خۆیاندا دۆزرانەوە، دواتر پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك ئاشكرایكرد، ئەنجامدەرانی تاوانەكە سێ كەس بونە ( دوو پیاو و ژنێك ) خزمی نزیكی خێزانەكە بونە و بەمەبەستی دزینی پارەكەیان ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە.
تاوانبارەكان دوای هەڵاتنیان لەشاری بەسڕە دەستگیركران.