موەلیدە
Plus4
berî 51 deqîqe

کورد و تورکمان سەبارەت بەچەند پرسێکی گرنگی کەرکوک هەڵوێستیان یەکخست


نوێنەرانی کەرکوکی هەردوو پێکهاتەی کوردو تورکمان لە کۆنفرانسێکی رۆزنامەوانیدا سەبارەت بە چەند پرسێکی تایبەت کەرکوک و ناوچەکانی مادەی 140 هەڵوێستیان یەکخست و داوایان کرد بەغداد بەدەم داواکارییەکانیانەوە بچێت.

لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا نوێنەرانی کەرکوک نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە نادادپەروەری  لە دامەزراندنی و کردنەوەی خولی ئەفسەری  سلکی ئەمنی کەرکوک دەربڕی کە ماوەیەکی زۆر گەنجانی کوردو تورکمان لە خول لە کۆلێژی پۆلیسی و پەیمانگای باڵاو ئامادەکردنی خولی مفەوەزی بێ بەش کراون   لەکاتێکدا سەدا 90ی لە پێکهاتەی عەرەب بووە .

هاوکات سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ، نوێنەرانی کەرکوک لە کورد و تورکمان رەتیانکردەوە زەوی کورد و تورکمان دابەش بکرێت لەکەرکوک و تەواوی سنوری ماددەی 140 تا ئەو کاتەی چارەنوسیان یەکلایی دەکرێتەوە