تورکمانی پردێ
Plus4
پێش 5 کاتژمێر

توركمان لەپردێ‌ لەكۆی 17 پۆست 12 پۆستی هەیەو هاوار بۆ پۆستی تر دەكات

 

ڕووداوەكانی ئەمڕۆی پردێ‌، هەر لەهەڵكوتانە سەر دامودەزگاكانی حكومەت و برینداركردنی پۆلیسێك و گرتنی ڕێگەی سەرەكیی كەركوك - هەولێر، بەبیانووی داوای پۆستی ترەوە بوو، بەتایبەت بەڕێوەبەرایەتییەكانی ناحیە یا پۆلیس یاخوود شارەوانی.

 

ئەمە لەكاتێكدایە لەناوەندی ناحیەكەدا، لەكۆی 17 پۆست، توركمان بەڕێوەبەری 12 پۆستی هەیەو تەنها 5 پۆست لای كوردن، كەچی داوای وەرگرتنی پۆستی زیاتری ناحیەكە دەكەن.

 

سەرجەم ئەو پۆستانەی لەناحیەی پردێ‌ لای توركمانن بریتین لە:

1- پرۆژەكانی ئاو

2- پۆستە

3- نەخۆشخانە

4- كارەبا

5- ڤێتێرنەری

6- بانك

7- وەقفی سوننی

8- ئاو و ئاوەڕۆ

9- بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكان

10- پۆلیسی فریاكەوتن

11- دارایی

12- پۆلیسی رووبارەکانی