هەوای فێنک
plus4
پێش 7 کاتژمێر

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە کەرکوک 44 پلە دەبێت ، بەڵام بۆ سبەی سێ شەممە، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبزن و کەرکوک 39 پلە تۆمار دەکات.

شارەزایانی کەشناسیش پێیان وایە، حاڵەتێکی کەم وێنەیە عێراق لە وەرزی هاوینداو لەیەکەم رۆژی مانگی تەمووز، پلەکانی گەرما بەو شێوەیە و بۆ خوار 40 پلە دابەزێت.