
plus4
پێش 8 کاتژمێر
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەنوسراوێکدا، دوو بڕیاری لەبەرژەوەندنی بەڕێوەبەری قوتابخانەو جێگرەکانیان هەروەها فەرمانبەرانی وەزارەتە دەکرد کە بەم شێوەیە:-
دورخستنەوەی بەڕێوەبەری قوتابخانەو جێگرەکانیان ئەنجام نادرێت ، تەنها لەڕێی لێژنەی لێکۆڵینەوەو رەزامەندی خودی وەزیر نەبێت.
گواستنەوەی فەرمانبەران و کادرانی پەروەردەیی لە ناوەوە و دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکان قەدەغەیە تەنها لەسەر داوای خودی فەرمانبەر نەبێت، ئەویش لەپێناو رێگریکردن لەدەرکردنی هەر بڕیارێک ناڕەوا لەبەرامبەریان.