تەقە لە كەركوك
plus4
پێش 7 کاتژمێر

کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو، هاووڵاتییەکی تەمەن 22 ساڵان، لەگەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک، بەکـ.ـوژراوی دۆزرایەوە.

هاووڵاتییەکە ناوی (یوسف ئەیاد سابیر)ەو لەدایکبووی ساڵی 2003یە، لەبنەڕەتیشدا دانیشتووی قەزای کفرییە.

تەرمی قوربانییەکە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا لەجۆری ئۆپڵ دۆزرایەوە کە ئاسەواری دوو فیشەک بەجەستەیەوە بوو.

کاتێک هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیان گەیشتوونەتەوە شوێنی ڕووداوەکە، ناوبراو گیانی لەدەستدابوو.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە plus4ی ڕاگەیاند: هۆکاری کوشتنەکەی ناوبراو، ناکۆکی و کێشەیەکی کۆن بووە، هەروەک دڵنیاییشدا کە خانەوادەی قوربانییەکە لای هێزەکانی ئەمنی ناسراون.