
Plus4
پێش 10 کاتژمێر
پەرلەمانتار دیلان غەفور رایگەیاند ئەمڕۆ بەشێوەیەکی مەیدانیی و لەسەر داوای جوتیارانی قەزای داقوق کە کێشەی وەرنەگرتنی گەنمیان هەبوو، سەردانی سایلۆی عەباداتی کردوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
دەشڵێت، دوای گوێگرتن لە جوتیاران و کێشەکەیان، ڕاستەوخۆ پەیوەندی کردووە بەحەیدەر گەرعاوی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق و کێشەکەیان چارەسەر کردووە.