
plus4
پێش 8 کاتژمێر
سەرچاوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتیی کارەبای باکوور ڕایگەیاند: پارێزگای کەرکوک زیاتر لە 100 مێگاوات کارەبای تەرخانکراوی لەدەستدا، بەو هۆیەشەوە پچڕانی کارەبا زیادیکردووە، پلەکانی گەرماش بەرزبوونەوەیەکی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: نزیکەی 800 مێگاوات کارەبا بۆ پارێزگای کەرکوک دابینکرابوو، بەڵام وەزارەتی کارەبا پێدانی ئەو بڕە کارەبایەی بۆ پارێزگاکە کەمکردەوە بۆ 675 تا 700 مێگاوات، ئەوەش بەپشتبەستن بە ڕێنماییەکانی حکومەتی عێراق.
کەمبوونەوەی ئەو بڕە کارەبایەش، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی لەکەرکوک و ئەمەش بەڕوونی هەستیپێدەکرێت.
لەئێستاشدا لەماوەی شەو و ڕۆژێکدا، نزیکەی 12 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بەهاووڵاتیان، ئەمەش نیگەرانیی زۆری لای هاووڵاتیان دروستکردووە، بەتایبەت کە پارێزگاکە بەگەرمترین ڕۆژەکانی ساڵدا تێدەپەڕێت.