plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەمڕۆ پپێنج شەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک رایگەیاند پاش ئەوەی پۆلیسی شارەکە ئاگادارئەکرێتەوە لە بونی تەرمێکی فڕێدراو لە سەر زەوی لە گەڕەکی تسعین بەرامبەر دەرمانخانەی محمەدی ، پاش چوونە شوێنی روداوەکە دەرکەوت کە تەرمەکە کارمەندێکی حەشدی شەعبیە لە لیوای ١٦ میحوەری باکورەو جێی فیشەکی لەسەرە .
ووتی دوای گەڕان و پشکنین و تەماشاکردنی کامێراکانی چاودێری دەرکەوت کە کۆمەڵێک گەنجن پێکەوە دانیشتونە لە باخچەیەکی پشت دەرمانخانەکە مەشروب ئەخۆنەوە ،پاش ئەوەی ئەبێتە دەنگەدەنگیان و شەڕ روئەدات ئەم کەسە ئەکوژن و تەرمەکەی لە بەردەم دەرمانخاکە فڕێئەدەن پاشان هەڵدێن بۆ شوێنێکی نادیار .
پاش روداوەکە فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک کاوە غەریب فەرمانی کرد بەرێوەبەری نەهێشتنی تاوانەکانی کەرکوک سەرپەرشتی لە لێکۆڵینەوەکانی روداوی کوشتنەکە بکات،ئەوەبو توانرا لە ساتەکانی یەکەمی لێکۆڵینەوەکان بگەنە دەستنیشانکردنی تۆمەتبارەکە ، لە کەمینێکی توندوتۆڵدا توانیان دەسگیری بکەن و دانش بە تاوانەکەیدا بنێت .