رەعد ساڵح
Plus4
پێش 7 کاتژمێر

🔻ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

 

رەعد ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەپێکهاتەی عەرەبی بە ئاژانسی هەواڵی plus4ی راگەیاند، هیچ خواستێک له ئارادا نییە بۆ گۆرینی ئیدارەو حکومەتی کەرکوک، بەڵکو هەوڵی ئێمە بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگییە لە ئیدارەداندا.

 

وتیشی ، راستە لەهاوپەیمانێتی پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک کشاونەتەوە، بەڵام لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ماون و کاری خۆیان دەکەن و خواستی گۆڕینی هیچ کەسێکیشیان نییە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ، کەرکوک بۆ هەمووانە و تەنها بۆ یەک نەتەوە و لایەنێک نییە.