
plus4
پێش 8 کاتژمێر
گەشتەکان لەفڕۆکەخانەی کەرکوکەوە دستپێدەکەنەوەو باڵیۆزخانەى عێراقیش لەئەنقەرە دەڵێت: گەشتە ئاسمانییەکان لەئەنقەرەوە بۆ کەرکوک و بەغدا دەستپێدەکەنەوە.
ئەمڕۆ لەڕاگەیاندراوێکیدا، باڵیۆزخانەى عێراق لەئەنقەرە دەڵێت: گەشتەکان بەهەماهەنگیی نووسینگەى هێڵى ئاسمانیی عێراق لەئەنقەرەو بەفڕۆکەى عێراقى دەبێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، گەشتەکان تەنها چوون دەبێت لەتورکیاوە بۆ عێراق و بەدیاریکراویش لەئەنقەرەوە بۆ کەرکوک و بەغدا، باڵیۆزخانەکە دەڵێت: لەهەوڵدان تا لەچەند ڕۆژى داهاتوودا گەشتەکانی چوون و هاتن دەستپێبکەنەوە.
ئەمەش دوای دوو هەفتە لەوەستانی گەشتەکان دێت لەنێوان ئەو فڕۆکەخانانە، بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل.