
Plus4
پێش 9 کاتژمێر
شارەوانیی کەرکوک شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە بەم شەقامەدا مەڕۆن داخراوە
بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی کەرکوک، ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی شارەکە دەکات کە لەئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بەهیچ شێوەیەک هاتووچۆ بەسەر پردە قەرەباڵغەکەی بازاڕی هاوچەرخدا نەکەن، ئەو پردەی زۆربەی کاسبکارانی تێدا کۆبوونەتەوە، بەدیاریکراوی پردی بەرامبەر چایخانەی مەجیدییە.
شارەوانیی کەرکوک؛ هۆکارەکەی بۆ کاری بۆیاخکردن و هێڵکاری تێدا دەگێڕێتەوه، ئەویش لەچوارچێوەی جوانکردنی شەقامەکەو بەخشینی سیمایەکی جوان و شایستە بەشارەکە.
تکاش لەشۆفێران دەکات، لەکاتی کارکردندا ڕێگەکە بەکارنەهێنن، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیی خۆیان و یارمەتیدانی تیمە تایبەتمەندەکان لەڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بەشێوەیەکی ئاسان.