
plus4
پێش 11 کاتژمێر
بەهۆی کێشەو ئاڵۆزییەکانی دوو ڕۆژ بەر لەئێستای نێوان جوتیارانی کوردو نوێنەری دادگاو عەرەبە هاوردەکان لەگوندی تەپە سەوز؛ی سەر بەقەزای خورماتوو، دوێنی سکاڵای یاسایی لەسەر زیاتر لە 25 جوتیاری کورد تۆمارکرا.
بۆ ئەو مەبەستەش کەمێک بەر لەئێستا هێزێکی زۆری ئەمنی هەڵیانکوتایە سەر گوندی تەپە سەوز و ژمارەیەک جوتیاری کوردی دانیشتووی گوندەکەیان دەستگیرکرد.
لەئێستادا گوندەکە پڕە لەهێزی سەربازی و بە هێزی ئەمنی تەنراوەو ئەوەی بڕواتە نێو گوندەکە دەستگیریدەکەن.
هێزەکە لەنێو گوندەکە بەدوای جوتیارانی کورد دا دەگەڕێن و دەستیان بە پشکنینی ماڵان کردووە، تائێستاش سێ جوتیارو دوو هاووڵاتیان دەستگیرکرد.
دوای دەستگیرکردنی ئەو جوتیارانە، جوتیارانی تر لەدۆخەکە ئاگادارکرانەوە تا لەنێو گوندەکە نەمێنن، هەر کەسێکیش بەمۆبایل وێنەی هێزەکە بگرێت، ڕاستەوخۆ دەستگیردەکرێت.
لەپای پەو ناحەقیانەشدا بەرامبەر بەجوتیاران، بڕیارە سبەی نوێنەرانی کوردی سنوورەکەو جوتیاران گردبونەوەیەکی ناڕەزانی لەبەردەم قائیمقامیەتی خورماتوو ئەنجامبدەن.