شەمەندۆفێر
Plus4
پێش هەفتەیەک

دلێر خزر سەعید بەڕێوەبەری هێڵی ئاسنینی ناوچەی باکور بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، هێڵی ئاسنینی کەرکوک بێجی بەهۆی پەلامارە تیرۆریــ.ــستییەکانەوە زیانی زۆری پێگهیشتووە و لە ئێستاشدا تیمەکانیان سەرقاڵی نۆژەنکزدنەوەی تەواوی هێڵەکەن کە درێژییەکەی 94 کیلۆمەترە.

دەشڵێت، ئاستەنگەکانی بەردەم نوژەنکردنەوەی هێڵەکە لادراون کە سەرەکیترینیان داخستنی پردی فەتحەبووە لە رابردوودا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، چالاکردنی هێڵەکە رۆڵی دەبیت لەپتەوترکردنی چالاکی ئابوری لەنێوان پارێزگاکان و هەروەها بەکاردێت بۆ گواستنەوەی گەشتیاران و گەلوپەل و بەهەمان شێوە گواستنەوەی بازرگانی و نەوتی و پیشەسازی بەتێچوویەکی کەمتری لە ئەمرازەکانی دیکەی گواستنەوە.