
Plus4
پێش هەفتەیەک
کۆمپانیای نەوتی باکوور، لەڕاگەیاندراوێکدا دوو لیستی بڵاوکردووەتەوە کەڕۆژی 17ی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیی لەسەر دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست دەربڕیوە.
یەکێک لە لیستەکان 766 ناوی لەخۆگرتووە کە وەک پاسەوانی ئەمنی دادەمەزرێن و سەرجەم ناوەکانیش عەرەبن.
یەکێکیتر لە لیستەکان، ڕاهێنراوانی پێشتری کۆمپانیای نەوتن کە بریتین لە 384 کەس، تێکەڵەن لەکوردو عەرەب و تورکمان.
کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ تەواوکردنی ڕێوشوێنی دامەزراندنەکەیان، داوا دەکات بەپێی خشتەیەک کە ڕێکخراوە، سەردانی بەشی دامەزراندنی کۆمپانیاکە بکەن لەگەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک.