یەکێتی
Plus4
berî 58 deqîqe

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی روداوەکەی ناحیەی پردێی سەر بە شاری کەرکوک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: نابێت تیرۆر و خەڵکی سڤیل تێکەڵ بکرێن.

دەقی راگەیەنراوەکە:

ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەوردیی و نیگەرانییەکی قوڵەوە چاودێریی ئەو رووداوە نەخوازراوەی شاری کەرکوکی خۆشەویست دەکەین، کە بەداخەوە دوێنێ  دوو گەنجی کورد لەپردێ تێیدا شەهید بوون. 

لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرکوک شاری پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانە و لە رابردووشدا، لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر رۆڵی پێشەنگ و کاریگەریی هەبووە، بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان و هاوئاهەنگی تەواوی هێزە عیراقییەکان، ئێستاش ئامادەیی تەواوەتیمان هەیە لە بەرگریکردن لە کەرکوک و تەواوی خاکی هەرێمی کوردستان و عیراق، بەڵام نابێت تیرۆر و خەڵکی سڤیل تێکەڵ بکرێن.

بۆیە، داوا لەبەڕێز عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەین، کە لیژنەی پێکهێندراو لە رووداوەکە رابسپێرێت، لێکۆڵینەوەی زۆر جددی لە رووداوەکە بکرێت و کەمتەرخەمان رووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە. 

کاروان گەزنەیی 
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان