plus4
پێش ٢ ساڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک رونیدەکاتەوە ، شەوی رابردوو هاوڵاتیەک دوای ئەوەی لە گەڵ چەکدارێکدا تووشی شەڕ دەبێت ، داوای بە هاناوە چون لە پاسەوانەکانی بنکەی پۆلیسی رەحیماوا دەکات ، ئەوانیش دەستێوەردان دەکەن و دوای راوەدوونان توانیان چەکدارەکە دەستگیر کەن.
دەشڵێت دەرکەوتوە لە حاڵەتی سەرخۆشیدا بوە و دەست گیراوە بە سەر چەک و ئۆتۆمبیلەکەیدا و بە پێی ماددەی ٢٣٠ی یاسای سزادانی عێراقی لە زیندان راگیراوە .
پۆلیسی کەرکوک رەتیدەکاتەوە دەسڕێژی گولە لە مەفرەزەی بنکەی رەحیمئاوا کرابێت و داوا دەکات چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە بڵاو کردنەوەی زانیاریدا وردو ئاگاداربن .