
Plus4
پێش هەفتەیەک
محەمەد شیاع سودانی: بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین ئاسمانی عێراق بۆ لێدانی ئێران بەکاربهێنن
محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و بەکارهێنانی ئاسمانەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکەینەوە.
سودانی وتیشی: ئەو کارە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتیی نێودەوڵەتی.
ئەم وتانەی سودانی؛ لەمیانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بوو لەگەڵ باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کە پێشهاتەکانی ناوچەکەو ئاسۆی هاوکاریی هاوبەش و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان لەسەرجەم بووارەکاندا تاوتوێکرد.