کەوتنی درۆن
plus4
پێش هەفتەیەک

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندێکی بناری چیای قەرەچوغ لەسنوری قەزای مەخمور فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوان ( درۆن ) کەوتە خواروەوە.

غازی فەیسەڵ کادری یەکێتیی و فەرماندەی هێزی خۆبەخشی قەرەچوغ بە plus4ی راگەیاند: هێزە عێراقییەکان گەیشتوونەتە شوێنی کەوتنە خوارەوەی درۆنەکەوە.

بەپێی وێنەکان بێت، درۆنەکە ئێرانییە، لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا ئەمە دووەم درۆنە لەو سنورە دەکەوێتە خوارەوە.