پۆلیسی کەرکوک
plus4
پێش هەفتەیەک

سەرچاوەیەک لەبنکەی پۆلیسی عروبە بە plus4ی راگەیاند: دوو تۆمەتبار کە خاوەن مارکێتەکەی پەنجاعەلین بەتۆمەتی تەقەکردن لە کارمەندێکی کارەبای کەرکوک دەستگیرکران.

چەند رۆژێک پێش ئێستا لەگەڕەکی پەنجاعەلی کارمەندێکی کارەبای کەرتی نەسڕ لەکاتی ئەرکدا، تووشی دەمەقاڵێ دەبێت و خاوەن مارکێتێک فیشەک دەتەقێنێت و فیشەکێک بەر قاچی دەکەوێت.

هەر ئەو شەوە پۆلیسی عروبە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارەکان دەرکرد، ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی عەقید ئەیاد زەندی تووانی دەستگیریان بکات.