كهرباء كركوك
Plus4
پێش 10 کاتژمێر

دابەشکردنی کارەبای کەرکوک رایگەیاند، لەگەڕەکی پەنجاعەلی کەرکوک کارمەندێکی کۆکردنەوەی پارەی کارەبا لەلایەن دوکاندارێکەوە تەقەی لێکراوەو بەهۆیەوە بەسەختی برینداوە.

داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات رێوشۆێنی یاسایی دژی تەقەکەرە بگرنەبەر ، بەو پێیەی ئەمە تەنها تەقەکردن نییە لە کارمەندێک بەڵکو دەستدرێژیکردنە بۆ سەر هەیبەتی ووڵات.

هاوکات داواشیکردوە بەزوترین کات تەقەکەرەکە دادگایی بکرێت و سزایی تاوانەکەی خۆی وەربگرێت.