
Plus4
پێش 9 کاتژمێر
نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە پەیامێکى لەبارەی لەبارەی جەنگی نێوان ئیسرائیلو ئێران بڵاوکردەوەو دەڵێت ئهوهى ئیسڕائیل دەیکات جگه لهتاوانكاریى هیچى تر نییه.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تاوانی لەو شێوەیە پێشێلکردنی ئاشکرای ئایینی و ئەخلاقی و یاسا نێودەوڵەتییەکانەو دەرەنجامێکی مەترسیداری هەیە بۆ تەواوی ناوچەکە.
سیستانی رونیشیکردوەتەوە، مەترسی هەیە دەستدرێژییەکانی ئیسڕائیل ببێتە هۆی جەنگێکی فراوان و دۆخەکە لەدەست دەرچێت و زیان بەبەرژەوەندی هەمووان بگەیەنێت.