به‌نزینن
plus4
پێش ٢ ساڵ

سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، رۆژانە عێراق یەك ملیۆن لیتر بەنزین موحەسەن لەوەڵاتانی ئێران و ئیمارات دەكڕێت.

 

وتیشی، لەوەرزی هاویندا بەراورد بەوەرزەكانی دیكەی سڵ، زیاتر خواست لەسەر بەنزینی موحەسەنە هەر بۆیە ئەو بڕەی لەپاڵاوگەكانی ناوخۆ بەرهەمدەهێنرێت پێویستیەكان پڕناكاتەوە و ناچارە لەهەردوو وەڵاتی ئێران و ئیمارات بەنزین بكڕێت.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، نرخی كڕینی ئەو بڕە بەنزینە لەو دوو وەڵاتە پەیوەستە بەنرخی نەوت لەبازاڕەكاندا و رۆژانەیش گۆڕانكاری بەسەریدا دێت.

 

ئەمە لەكاتێكدا قەیرانی بەنزین لەشارەكانی كەركوك، نەینەوا و دیالە سەریهەڵداوە و شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش بەدەست نەبونی بەنزینەوە دەناڵێنن.