خؤلبارين
plus4
پێش ٢ ساڵ

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لەگەڵ هاتنی شەپۆلێكی نوێی خۆڵبارین كە بەشێك لەپارێزگاكانی گرتووەتەوە، هەموو بەڕێوەبەرایەتیەكانی لەعێراق خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

 

عەمید جەودەت عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی رایگەیاند: بەپێی ئەو راپۆرتەی دەستەی كەشناسی پێی داوین لەمڕۆوە شەپۆلێكی خۆڵبارین شارەكانی بەغدا، تكریت، بێجی، صەلاحەدین و قەزای عانە لەئەنبار دەگرێتەوە و دواتر دەگاتە كەركوك و هەولێر و دیالە.

 

وتیشی، بەڕگری شارستانی لەهەموو شارەكان خراونەتە دوا پلەی ئامادەباشییەوە بۆ بەهاناوەچون و هاوكاریكردنی هاوڵاتیان بەتایبەت ئەگەر خۆڵبارینەكە چڕبێت و مەترسی لەسەر شۆفێران لەرێگاو بانەكان دروست بكات.

 

داواشیكرد، هاوڵاتیان ماڵەكانیان بەباشی دابخەن و ئەگەر پێویست نەكات لەماڵەكانیان دەرنەچن، بەشێوەیەكی زۆر دەموچاویان تەڕبكەن و چاویلكە و ماسك بەكاربهێنن و لەهەر كاتێكیشدا پێویستی كرد پەویەندی بەژمارە 115وە بكەن.